فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

HSE لە فولاد مهر

پێشەکی و پێناسە HSE

تەندروستی و ئاسوودەیی و پاراستن لە ساڵی 1885دا لەگەڵ یەک هاتوونەتە بەر باس و لە هەر شوێنێک کە باسی لە ئاسوودەیی و پاراستن کراوە، قسەی تەندروستی و ئاقاریش هاتۆتە ئاراوە. باسی پاراستن و ئاسوودەیی پاش شۆڕشی پیشەسازی بە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی مردنی کریکاران باسی لێکرا. هەروەها بە هۆی بارودۆخی قورسایی ئیش لە کانەی خەڵووز و زیاد بوونی نەخۆشی بە هۆی ئیش لەناو کرێکاراندا باس لە تەندروستیش کرا و لە هەنگاوی دواییدا پەیوەندی نێوان نەخۆش و ڕوودانی ڕووداو دۆزرایەوە. بەم واتایە کە زانیان کە کاتێک کرێکارێک نەخۆش دەکەوێت کارەسات ڕوو دەدات یان تووشی کارەسات دەبێت. بە زیاد بوونی نەخۆشیەکانیش زیاتر دەبێت و یان ئەمانە بە جۆرێک بەیەکترییەوە لکاون. بە هۆی گرینگایەتی ئەم بابەتە دەبینین کە لە یاسای کاری ئەمریکادا هاتووە کە لە ساڵی 1970دا پەسەند کراوە بەشێکی لەژێر ناوی « ڕایت تۆنۆ» گونجێنداروە کە لەسەر مافی فەرمانبەران و کرێکاران سەبارەت بە مەترسی و کێشەکانی شوێنی ئیش پێداگری دەکات. ئەم بابەتە یەکێک لە مافەکانی ستافە و دەبێ لە لایەن خاوەکارانەوە بەوان ڕابگەیێندرێت بۆئەوەی بزانن لە چ شوێنیکدا ئیش دەکەن و لەم کاتەدا بابەتی بەرپرسایەتی کە لە پێداویستییەکانی HSEییە لەودا بەدی دێت و دەتوانێت وەکوو هاریکار و هاوڕێ یارمەتییت بدات کە من لەم یاسایە وەکوو ئێرگۆنۆمی (زانستی کاربەندی) یاد دەکەم. کەوایە بە گشتی دەکرێ بوترێت کە وشەی ئاسوودەیی  هاوواتای پاراستنە. بە واتایەکی تر ئاسوودەیی هەر دامەزراوە و شوێنی ئیش کردنێک و تەنانەت لە وڵاتدا لە گرەوی  ئاسوودەیی و پاراستنی و ڕەچاو کردنی بابەت و تەکنیکەکانی کرداری و زانستی پەیوەندیدار بە ئەوە. هەربۆیە گەر بمانهەوێت ئاقارێکی ئاسوودە لە شوێنی ئیشی خۆماندا و تەنانەت لە وڵاتی خۆماندا بەدی بێنین و هێزی مروڤ لەودا هەست بە ئاسوودەیی بکات و ئامێر و کەرەستە و بینا و تواناییەکان بە باشترین شێواز کەڵکیان لێوەربگیرترێت دەبێ ئاقاری ئێمە ئاسوودە و بێ مەترسی بێت.

کەوایە لە پێناسە کردنی HSEدا بە شێوەیەکی گشتیتر دەکرێ باس لە چوارچێوەکانی خوارەوە بکەیت.

تەکنیکی و پزیشکی، کلتووری و کۆمەڵایەتی، ئاکاری و دەروونی:

ەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و چارەسەرکردن:
پشکنین و شی کردنەوەی تەندروستی پیشەیی بۆ بڕەو پێدانی بارودۆخی ئیشی تەندروست لە رێگەی بەدی هێنانی میکانیسمی کرداری بۆ کەنتڕۆڵ کردنی مەترسییەکان و ڕەچاو کردنی بابەتی وەکوو تەندروسی تاک، تەندروستی دەروونی، چارەسەکردنی فەرمانبەران و ... ە

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەیی:
پەرە پێدان و دابەزاندنی بەرێوەبەرایەتی و هەڵسەنگاندنی ژینگەیی بابەتەکانی خوارەوە دەگرێتەوە:


  • پاراستن ژینگەی مرۆڤ و سروشت
  • چاوەدێری لەسەر سەرچاوە سروشتییەکان بەتایبەت ئەو سەرچاوە سروشتیانە کە تازە نابنەوە
  • بەرگری لە پیس بوونی ئاقار و سەرچاوەکان و بەفیڕۆچوونی سەرچاوەکان
  • کۆنتڕۆڵ، بڵاو کردنەوە، لابردن و فڕێ دانی تەندروستیانەی ئاوەڕۆ، زبڵ و ئەو مادانە لە کە ئاقاردا فڕی دەدرێن

تەندروستی پیشەسازی:

ئەم بابەتە زانستییە باس لە پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی کەسەکان لە شوێنی ئیش کردن بە پێشبینی، ناساندن، هەڵسەنگاندن و کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخی نەگونجاوی ژینگەیی یان ئەو گرژیانە دەکات کە بارودۆخی شاراوە لە ئاراستەی زیان، بریندار بوون و یان هەڕەشەی توندا بەدی دێنێت.

ڕێ و شوێنی H.S.Eی ڕێکخراوە
ئەندامی کۆمیتە:

مسعود محجل امامی (بەڕێوەبەری کارگە) - والح اسدپور ( بەرپرسی ئاسوودەیی و تەندروستی) -آرش صادقی (سەرپەرەشتی هۆڵی بەرهەم هێنان -پریسا موسوی (دەتەبەری کوالیتی)- هومن خاتمی ( سەرۆکی یەکە HSE )- عادل فرزانه ( نوێنەری کرێکاران)
سیاسەتی باو لە لایەن بەڕێوەبەر / سەرکردەی ڕێکخراوە کە لە ئاراستەی ناساندنی ڕۆڵی ئاسوودەییدا لە هەرکام لە پێکهاتە و ئاستەکانی ڕێکخراوە و وڵامدانەوە سەبارەت بە چالاکی/ بارودۆخی ئاسوودە دەگیرترێت ڕێ و شوێنی ڕێکخراوەیی پێدەوترێت کە لە قۆناغی بانتردا دەبێتە هۆی دانانی پلان.
ئەم کارە بە مەبەستی لەناو بردن یان گەیاندن بە کەمترین ئاستی مەترسی و زیان بە هۆی ڕووداو، کەم کردنەوەی تێچوونەکان، چارەسەر کردنی کێشەی یاسایی و سوود وەرگرتن و ڕەزامەندی پیشەیی جێبەجێ دەکرێت.