فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

کوالیتی لە " فولاد مهر"دا

کوالیتی لە " فولاد مهر سهند"دا هاوڕێ لەگەڵ پلانی مشتەری دوو پێکهاتەی سەرەکی و ڕێکاری بۆ ڕەزامەندی مشتەری بەردەوام و مشتەرییە نوێیەکان دێتە ئەژمار. ئەم کۆمپانیایە بە جێبەجێ کردن و فەرمی کردنی یاساکانی سیستەمی بەرێوەبەرایەتی یەکدەست لەوانە  ISO14001:2004 ، OHSAS18001:2007 ، ISO 9001:2008 و بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی یەکدەست  (IMS)، وەرگرتنی هەموو ستانداردەکانی نەتەوەیی پەیوەندیدار بە بەهەمەکانی بەرهەم هێنان، سوود وەرگرتن لە بەڕێوەبەراتی لێهاتوو و پسپۆڕ، ڕاهێنانی هەموو ستافی یەکەکان و کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای ڕۆژ توانیویەتی لە ماوەیەی کەمی دەست پێکردنی چالاکی خۆیدا ببێت بە یەکێک لە گەورەترین جەمسەرکانی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پڕۆفایلی (ئاوەڵە و داخراو) بە زۆرتر لە 110 جۆر بەرهەم بە باشترین کوالیتی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئیران. یەکەی کوالیتی بە پێی ئەرکی سروشتی خۆی لە سەرەتای هاتنە ناوی مادە سەرەتاییەکان بۆ کارگە دێتە ناو ئاراوە و دەست دەکات بە جێبەجێ کردنی نموونەهەڵگری و تاقیکردنەوە و هەروەها هەندێک کۆنترۆڵ کردنی پڕۆسەیی و بە ودربینی زۆرەوە دەستەوبەری بەرهەمی ساغ و دڵخوازی مشتەری دەکات.

 

جۆرەکانی کۆنتڕۆڵ کردن کە لە کۆمپانیای "فولاد مهرد"دا لەسەر بەرهەمەکان جێبەجێ دەکرێت بە شێوەی خوارەوەیە:

  • تاقیکردنەوەی مەسالۆگرافی
  • تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی پتەوی و رەقی
  • تاقیکردنەوەی سمین(تاقیکردنەوەی قووچەکی) تاقیکردنەوەی چەمانەوە
  • تاقیکردنەوەی فلەت (تاقیکردنەوەی ساف و تەخت کردن) کۆنترۆڵ کردنی قەبارەیی

 

بە سەرنج دان بە گرینگایەتی ئاست کوالیتی لە پڕۆسەی هەڵمەتی ڕۆحی زاڵ بەسەر دروشمەکانی کۆمپانیاش لەم بابەتە گرینگەوە کاریگەری وەرگرتووە. " بۆ من، بۆ تۆ، بۆ هەمووان" هێمای تیشکۆ هاویشنە سەر بەرژەوەندی گشتی لەجیاتی بەرژەوەندی تاکی و رێکخراوەییە لە رێگەی بەرهەم هێنانی بەرهەم بە کوالیتی باشەوە.