فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

شێوازی بەرهەم هێنان

 

1- پێناسە کردنی بۆری و پڕۆفایل

 

1- ئەلف- بۆری
بۆری بە لوولەکی درێژی ناو بەتاڵی دوو سەر ئاوەڵە بە ئاستی پانەبڕگەیی بازنەی شکڵ دەوترێت.

1-ب- پڕۆفیل
واتای پڕۆفیل لە ڕووی وشەوە یانی جێگر بوونی پانەبڕگە لە درێژاییەکی تایبەتدا.
2- جۆرەکانی بۆری و پڕۆفایل
2- ئەلف- جۆرەکانی بۆری
2-ب جۆرەکانی پڕۆفایل
پڕۆفایلی ئاوەڵە
پڕۆفایلی داخراو
-3 بەباتەکانی بەکارهێنان
3- ئەلف- بابەتی بەکارهێنانی بۆری
دەکرێ بۆری درزجۆش لە قەبارە، جۆر، شێوازی بەرهەم هێنان، شێوازی تاقیکردنەوە و مەبەستی بەکار‌هێنانی ئەواندا بە شێوەی جۆراوجۆر پۆلێن بکەیت. لە پۆلێنەکاندا باوە لە بۆرییە درزدارەکان بە سێ بەشی بۆری پیشەسازی، بۆری ڕەشی ئاو و بۆری هەڵکەندن (حەفر) پۆلێن بکەن. بەڵام ئەم دابەش کردنە ورد نییە و ناتوانێت تایبەتمەندییەکانی بۆرییە جۆراوجۆرەکان و بەکارهێنانی ئەوان باس بکات.

3-ب- بابەتەکانی بەکارهێنانی پڕۆفیلەکان
1-بەشی زۆری پڕۆفیلەکان بە مەبەستی دروست کردنی درگا و پەنجەرەی ئاسنی بەکار دەهێندرێن. ئەم پڕۆفایلانە کە بە شێوەی گرووپی 1 تاکوو 7 (لە ڕووی ئەندازە و تایبەتمەندییەکانەوە) پۆلێن کراون دەتوانن لە دورست کردنی پەنجەرە و چووارچێوەکانی ئەوانەوە کەڵکیان لێوربگیرترێت.

2- پڕۆفایلی چوار گۆشە و لاکێشە بە پانەبڕگەی بچووک وەکوو شوورە (سیاج)ی کانزایی بۆ درگا و پەنجەرەی ماڵەکان، تەنیشتەکانی پێپلیکانە و هەروەها لێدانی شوورە (سیاج)ی دیواری کارگەکان و زەوییە داگیر کراوەکان و شوورە (سیاج)ی شووستە و شەقامەکان کەڵکیان لێوەر دەگیرترێت.

3- پڕۆفایلی چوارگۆشەیی و لاکێشەیی بە پانەبڕگەی گەورەتر کە بە ئەستوونی بەناوبانگن، بابەتی بەکارهێنانی جۆراوجۆری لە پیشە و دروست کردنی بیناکاندا هەیە. ئەم پڕۆفایلانە کە لە پانەبڕگەی چوارگۆشەدا 60*60 میلی مەتر تاکوو 270*270 میلی مەتر و پانەبڕگەی لاکێشەدا لە 40*100 میلی مەتر تاکوو 135*300 میلی مەتردا دروست دەکرێن و ئەستوورایی ئەوان لە 5/2 تاکوو 8 میلی مەترە و دەکرێ لە دروست کردنی ئەستوون(کۆڵەکە) وپێکهاتەی کانزایی بیناکاندا کەڵکیان لێوەر بگیرترێت. هەروەها گەر پڕۆفایلەکان بە تایبەتمەندی فیزیایی بڕواپێکراو دروست بکرێن دەتوانن کە دروست کردنی شاسی ترێلە و نەوت¬بەرەکاندا کەڵکیان لێوەربگیرترێت.

4- لە پڕۆفایلی قوتووی چوارگۆشە و لاکێشە لە پیشەسازییەکانی دروست کردنی ئۆتۆمبیلیشدا کەڵک وەردەگیرترێت.

5- لە پڕۆفایلی قوتووی چوارگۆشە لە دروستکردنی پایەڵی مێز و کورسیشدا کەڵک وەردەگیرترێت.

6- ئەو پڕۆفایلانەی کە بە شێوەیZ  بەرهەم دەهێندرێن زۆرجار بۆ داپۆشینی سەقف و میچی هۆڵ کەڵکیان لێوەردەگیرترێت

7- پڕۆفایلی گۆشەیی و کەناڵی بە شێوازی لوول کردنی ساردیش بەرهەم دەهێندرێن. پڕۆفایلی گۆشەیی لە باڵی 20 تاکوو 50 میلی مەتر و پڕۆفایلی کەناڵی 18،12،10 لەم پۆلێنە لە بەرهەمەکاندا دادەندرێن. دەکرێ لە پڕۆفایلی گۆشەیی لە دروست کردنی چوارچێوەی درگای گەوەرەی ئاسنی و جۆرەکانی چوارچێوەی کانزایی بەکارهاتوو لە کەرەستە و ئامێرەکاندا کەڵک وەربگیرترێت. پڕۆفایلە کەناڵییە بچووکەکان لە بابەتی وەکوو پەردەی دوکانەکاندا کەڵکیان لێوەر وەردەگیرترێت.

پڕۆسەی بەرهەم هێنانی بۆری و پڕۆفایلی پۆڵایی
کاری سەرەکی کارگاەکانی بۆری و پڕۆفایل گۆڕینی پلێیتی پۆڵایی (کەڵاف) بە شێوازی لوول کردنی سارد گۆڕین بەرهەمی کۆتایی بە شکڵ و قەبارەی جۆراوجۆر (پڕۆفایلی کراوە و داخراو)ە. ئەم پڕۆسەیە داگری ئەم قۆناغانەیە کە لە خوارەوەدا بە کورتی شڕۆڤە دەکرێن:

1- مادەی سەرەتایی:
مادە سەرەتاییەکانی بەکارهینان زۆربەی کارگەکان بەر لە وەڕێخستنی فولاد مبارکە لە وڵاتە ئەرووپیەکان و ژاپۆن دابین دەکرا بەڵا ئێستاکە بەشی سەرەکی ئەو لە ڕێگەی فولاد مبارکە و بەشێکیش لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست، برازیل، ئەورووپای ڕۆژهەڵات دابین دەکرێت. پلێیتی بەکارهێنان دەبێ خاوەنی لێکدراوەکانی کیمیایی تایبەت بێت هەروەها تایبەتمەندی میکانیکی گونجاوی هەبێت بۆئەوەی لە کاتی بەرهەم هێناندا بۆ دروستکەر و لە کۆتاییدا بۆ بەکارهێنەر (دەکارکەر) کێشە دروست نەکات. پلێیتی بەکارهێنان لەگەڵ ستانداردی ST37.2 و یان JIS G 3131 یان G 3132  خاوەنی لێکدراوەکانی کیمیایی (سیلیس بە 35%، کاربۆن بە0/3 تاکوو 1%، گۆگرد 04%، فۆسفۆڕ 04%. مەنگەنیز5%)ە  و بۆ ئەم جۆرە بەرهەم هێنانە پێشنیار دەکرێت و بەکار دەهیندرێت مەگەر لە بابەتی تایبەتدا، پلێیتی پۆڵایی پاش هاتنە ناو کارگەی کێشان و بە پێی تایبەتمەندییەکانی قەبارەیی و بەکارهێنانی ئەوان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە کۆگا دادەندرین بۆئەوەی بێنە ناو پڕۆسەی بەرهەمهێنانەوە.

2- بڕینی کەڵافە بە شریت:
کەڵافە کڕدراوەکان لە ئامێری بڕیندا بە شریتی بە پانایی دیاریکراو دەبڕدرێن. ئەم ئامێرانە بە پێی دواکاری و شێوازی سوود وەرگرتن بەشی جۆراوجۆریان هەیە کە هەندێکیان تەواو ئۆتۆماتیک و هەندێکیان نیمچە ئۆتۆماتیکن. ئامێرێکی بڕین بە گشتی خاوەنی بەشی خەزن کردنی کەڵافە، مێزی گواستنەوە، بەرگر، کەڵافەگر/ و سیستەمی کردنەوەی تاجی کەڵاف، سیستەمی کۆنتڕۆڵکەری قەراغ بۆ باشتر ڕێکخستن، لووس کردنی پلێیت، گیۆتین و غەڕغەرەی ڕێنموونی کردنی پلێیت، باگردانی تەغزیەی پلێیت، بەشی سەرەکی بڕین، باگردانی جیاکەرەوەی شریتە بڕاوەکان، پارێزەری شریت و لە کۆتاییدا کۆکەرەوەی شریتە. پاش دانانی کەڵافە لەسەر کەڵافەگر کە خۆشی جووڵەی خولانەوەی هەیە کەڵافەگر دەسووڕێت و پاش کرانەوەی تاجی سەر لەژێر باگردانی لووسکەر ڕێنموونی دەکرێت. ئەم کارە دەبێتە هۆی ساف و لووس بوونی پلێیتەکە.

لە ڕێگەی گیۆتینەوە سەری پلێیتەکە دەبڕدرێت بۆئەوەی بۆ جۆشکاری لە بەشەکانی دواتردا کێشەیەک دروست نەبێت. ئەوجار پلێیتەکە لە ڕێگەی باگردانی تەغزیەوە بۆ لای دوو دانە شەفتی سەرەکی کە ورووژێنەریان هەیە لەسەر ئەو تیغەی لە پۆڵاکە هەڵمەتی گەرمایی لەسەر ئەوە جێبەجی کراوە و ڕەقی و سفتی ئەو لە نێوان (61-59) ڕاکول سی گەیشتووە و مەودای ئەو گونجاو لەگەڵ پانایی شریتی پێویست ڕێک خستراوە، دەجووڵێتەوە.

بە هۆی تێپەڕینی پلێیت لە نێوان تیغە کاری بڕین جێبەجێ دەکرێت. جووڵانەوە و ڕۆیشتنی پلێیت (شریت) بۆ پێشەوە درێژەی هەیە و بە هۆی ئەوە کە شریتە بڕدراوەکان بە وردی بۆ پێشەوە ڕێنموونی بکرێن، لە دوو شەفتی جیاکەرەوە کە لەسەریان تیغەی چکۆڵە داندراوە تێپەڕن بۆئەوەی لە کۆتاییدا سەری سەرەتایی شریتە بڕاوەکان لە چنگاڵێکی تایبەت کە لەناو کۆکەری شریت دایە و لە ڕێگەی سیستەمئ هایدرۆلیکەوە تیرەی کۆکەری شریتەکە چەند سانتی مەتر بکاتەوە، بگلێت. ئەم کارە لە لایەک دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی دوو لێواری چنگاڵەکە و گرتنی سەری شریتەکان و لە لایەی ترەوە لە کۆتایی کاتی بەتاڵکردنی شریتەکان بە کاری کۆکردنەوەی شریتگر ناوەکیترین لایەرەکانی پلێیت جیا دەبێتەوە و بە ئاسانی دەکرێ شریتەکان لە ڕێگەی مێزی جووڵاو و  پلێیتێک کە لە ئاراستەی تەوەری سەرەکیدا دەجووڵێتەوە بۆ دەرەوە ڕێنموونی بکەیت.

لەم قۆناغە بەدواوە ڕاکێشانی پلێیت لە لایەن کۆکەری شریتەوە تاکوو کۆتایی هەموو کەڵافەکە جێبەجێ دەکرێت. لە کۆتاییدا شریتەکان پۆلێن دەکرێن و بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی هێڵی بەرهەم هێنان دەگواسترێنەوە.

3-بەرهەمهێنانی بۆری و پڕۆفایل:
دەکرێ قوتوو و پڕۆفایل بە دوو شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرهەم بهێنیت. شێوازی هەڵبژاردن پەیوەندی بە تواناییەکانی ئامێر لە ڕووی دیزاینەوە هەیە. بە گشتی پڕۆفایلی ئاوەڵە بە ێێوازی ڕاستەخۆ بەرهەم دەهێندرێت. ئامێری بەرهەمهێنانی بۆری و پڕۆفایل بەگشتی داگری بەشی تەغزیەی شریت، گیۆتین، بەشی جۆشی سەر و بنی شریت، پاتری پڕکراوە، پێکهاتە (کە لە دوو شکڵ پێدەری سەرەتایی [1] و شکڵ پێدەری کۆتایی [2]، بەشی جۆشی دوو لێواری پڕۆفایل، لابردنی هاڕاوەی کانزا، ساردکەوەوە، قەبارە بە ژمارەی 4 تاکوو 6 دەروازە-  چەمانەوەو سووڕان[3] بڕین مشاری ئۆتۆماتیک[4]،  تاودەر و لە کۆتاییدا مێزی چۆلکردنە. بە سرنج دان بەمە کە ئامێرەکە بۆ دروست کردنی چ بەرهەم هێنانێک دیزاین کراوە و بە چ شێوازێک دروست کراوە بەشەکانی سەرەوە بە تۆزێک گۆڕانکاری لە ڕووی قەبارە و ژمارەوە دروست دەکرێن بەڵام ئەو شتەی شایانی باسە ئەمە کە ئیشی سەرەکی ئەم ئامێرانە شکڵ دان بە پلێیتی لە کاتی تێپەڕین لە نێوان دوو قاڵبی سەرەوە و خوارەوەیە لە کاتی سووڕان لە دەروازە جیاوازەکان تاکوو بەرهەم هێنانی بەرهەم بە شێوازی سارد.

 

نحوۀ تولید یک نوع پروفیل


شێوازی بەرهەمهێنانی جۆریک پڕۆفایل
بەرهەم هێنانی پڕۆفایل و قوتووی بینایی دەتوانێت بە شێوازی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ (بەرهەم هێنانی بۆری و پاشان گۆڕین بە شکڵی کۆتایی) جێبەجێ دەکرێت. هەردووک شێوازەکە کەمایەسی و قازانجی خۆیان هەیە. لە شێوازی ڕاستەوخۆدا شریت بە هۆی تێپەڕین لە نێوان قاڵبەکانی سەرەوە و خوارەوە ( خاوەن ورووژێنەر) و لە تەنیشت باڵبەستەکانەوە کە دیزاینەر بە جێبەجێ کردنی ژماردنەکان لە ڕووی ڕادەی هێزی گۆشەیی شکڵی لەبەرچاگیراودا کە بە دابەشکردن لە هەر قەبارەیەکدا دیزاینی کردوەە وردە وردە شکڵ بە خۆیەوە دەگرێت و پاش جۆش لێدانی دوو لێواری پلێیت لە ڕێگەی جۆشی فریکۆنسی ئەوپەڕی لە بەشە قەبارەدا شکڵ دەگرێت.

پڕۆفایلی بەرهەمهێندراو بە هۆی داسەپاندنی هێز لە لایەن قاڵب و گەرمای جۆشەوە، بەتەواوەتی سەربەخۆ نییە و لە لایەن ئامێری بەرگری کردن لە سووڕان بە داسەپاندنی هێزی دوبارە، چەمانەوە و سووڕان و کەوانەیی بوونی ئەو چاک دەکرێت، پڕفایلێک کە خەریکە بەرهەم دەهێندرێت، لە رێگەی مشاری ئۆتۆماتیکییەوە لە مەودای 6 مەتریدا دەبڕدرێت و بە ژمارەیەکی دیارکراو دەپێچرێتەوە و پاش دانانی کارتی تایبەتمەندی و پەسەند کردنی کۆنترۆڵی کوالیتی بۆ کۆگای بەرهەمەکان ڕادەست دەکرێت.
لە شێوازی ناڕاستەوخۆدا پرۆفایل سەرەتا لە ئامێری سەرەکی لوول کردن هەر بە هەمان قۆناغەکانی سەرەوە و یەکێک لە سێ شێوازی چەماندنەوە، گۆڕین بە بۆری پاشان جۆشی دوو لێوار لە بەشی قەبارە و بەرگری لە سووڕاندا بە هۆی گوشاری سەرەوە و خوارەوەی و لاوەکی، ئەم بۆرییە دەگۆڕدرێت بە شکڵی جۆراجۆر و یان ئەمە کە لە بەشی قەبارە و بەرگری لە سووڕاندا بۆرییەکە تەواوتر دەکرێت و بەرهەمی کۆتایی دەبێتە بۆری و پاش بڕین دەپێچرێتەوە.
بۆرییە بەرهەمهێندراوەکان لە ئامێری سادەتری بەرهەمهێنان کە هەرکام خاوەنی 18 تاکوو 10 دەروازەن تێدەپەڕێندرێن و لە شکڵی جیاوازدا بەرهەم دەهێندرێن.

قازانج و کەموکوڕییەکانی دوو شێواز:
 ئەلف- شیوازی ڕاستەوخۆ:
پڕۆفایلی بەرهەمهێندراو بە شێوازی ڕاستەوخۆ گۆشەی تیژ، قەبارەی دەقیقی هەیە و هێڵی جۆشی نەگۆڕ لە دیواری سەرەوە و چەماوەیی ئاستی کەمە و لە بەراورد لەگەڵ شێوازيکەی تردا کوالییەتییەکی بەرزتری هەیە.
لەم شێوازەدا بە هۆی تیژی گۆشەیی و جیاوازی تیرەی شوێنە جیاوازەکان و خێرایی هێڵی جیاواز، خراپ بوونی قاڵبەکان زۆرترە. هەوروەها لە ڕووی میکانیکی و هەڵمەتی گەرماییەوەش وردبینییەکی زیاتر پێویستە لە لایەکەوە بۆشایی هەوای زۆرتری نێوان ئیندەکتۆر و پڕۆفایلی و فریت، خێرایی بەرهەم هێنان کەم دەکاتەوە و لە بەراورد لەگەڵ شێوازی ناڕاستەوخۆدا خێرایی کەمتر و کارایی خوارەوەتری دەبێت.

 

 

تولید پروفیل به روش مستقیم


بەرهەم هێنانی پڕۆفایل بە شێوازی ڕاستەوخۆ
ب- شێوازی ناڕاستەوخۆ:

 

لەم بەشدا بەشی سەرەکی ئۆتۆمبیل (بریتی لە Forming و  Finishing) بە یەکێک لە سێ شێوازی : شکڵ پێدانی لێواری، شکڵ پێدانی ناوەندی و شکڵ پێدانی لە ڕێگەی نیو تیرەی ڕاستەقینە (شێوەی خوارەوە) (بە سرنج دان بە ڕای دیزانەر و بارودۆخی ئۆتۆمۆبیل)ی شریت بە بۆری دەگۆڕدرێت و لە بەشی Sizingدا بە شکڵی دڵخواز دەگۆڕدرێت کە بەم شێوازە دەوترێت  On lineو یان پاش ئەوە کە لەم خولەدا بەشی بۆری بەتەواوەتی بڕدا، لە ئامیری تردا ئیشی گۆڕینی شکڵ [5] جێبەجێ دەکرێت. لەم شێوازەدا چونکوو دەکرێت بە دروست کردنی بۆرییەک لە بەشی فۆرمینگ و گۆڕینی لانیکەم چەند قاڵب لە بەشی سایزینگ (قەبارە)دا یان بردن بۆ ئامێری ئەندامی جۆشی تر چەند جۆرە پڕۆفایل ئامادە بکەیت، هەبوونی جۆراوجۆری بە لانیکەمی ئامێری دروست کردنی بۆری لە توانادا هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا چونکوو مەودای هەوایی نیوان ئیدەکتۆر و بۆری بە کەمترین ئاسات و تیرەی هەڵبژێردراوی فریت دەتوانێت بە بانترین ئەندازە بگات دەکرێ لە زۆرترین هێز و توانایی ئامێری جۆش کەڵک وەربگیرترێت و خێرایی بەرهەم هێنان لە بەراورد لەگەڵ شێوازی ڕاستەوخۆدا زۆرتر دەبێت.


قاڵبەکان چەماوەیی شکڵن و دروست کردن بە ئامێر ئاسوودەتر و لە هەڵمەتی گەرماییدا ئەگەری شکان بە هۆی نەبوونی گۆشەی تیژ زۆر کەمترە بەڵام لە ڕووی کوالیتییەوە، گۆشەکان خڕتر و ئەندازەی لایەکان و هێڵی جۆش و چەماوەیی ئاستی بە وردبینی کەمتر لە بەراورد لەگەڵ شێوازی ڕاستەوخۆیە. گەر بەرهەمهێنانی بۆری تەنیا بۆ ئامادە کردنی بۆری گاز یان ئاو بێت تیرەی بۆری لە بەشی جۆشدا نزیکەی نیو میلی مەتر زۆرتر لە تیرەی کۆتای ناسێندراوە و ئەم ڕادە زیاد بوونە تیرەی بۆرییەکە بە زیاد بوونی خێرایی هێڵی بەدی هاتووە بە هۆی زیاد بوونی تیرەی قاڵبەکان لە هەر دەروازەیەک (5% تاکوو2/0)% میلی مەتر لە سایزینگ (قەبارە)دا کەم دەکاتەوە و بۆرییەکە لێک دەکێشێتەوە و خڕی دەکات. دەکرێ بۆری بەرهەمهێندراو بەر لە بڕین لە لایەن تاقیکردنەوەی تێکنەدەری ئەدی کورنت (گەڕی ئێستاکە) [6] (بواری موگناتیزی) تاقی بکەیەوە یان پاش بڕینی بە شێوەی Offline تاقیکردنەوەکە جێبەجێ بکەیت و ئەوجار پاش گرتن و لابردنی دەقەکان کاری تاقیکردنەوەی هایرۆستاتیک تاکوو گوشاری 70 بار بۆ ماوەی 5 چرکە جێبەجێ بکەیت و پاش پەسەند کردن و چاپ کردنی تایبەتمەندییەکانی پێویست لەسەر بۆری بە شێوەی شەش گۆشە بێانپێچییەوە و بیانهێنییە ناو بازاڕەوە.

 

 

روش تولید پروفیل