فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

ڕوانگە

ڕێکخراوە پێکهاتەیەکی مرۆڤییە کە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ئیش لە پێناو مەبەستی تایبەتدا پێک دێت. لە جیهانی چوست و چالاکی ئەمڕۆکەدا سەرەرای ئەمە کە ڕێکخراوەکان ڕووبەڕووی تەکنۆلۆجیایە نوێیەکانن بەڵام هێستاکە پێدوایستیان بە مرۆڤ هەیە. لە ڕێگەی ئەوانەوە پلانداڕێژی دەکرێن و بەڕێوە دەبردرێن کەوایە ئەم سەرچاوە بەنرخە دەبێ بەڕێوەبەرایەتی بۆ بکریت، پەروەدە بکرێت و ئاسانکاری و توانایی ئاسایشی بۆ دابین بکرێت.

 لە دەیەکانی دواییدا زانستی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی کردنی مرۆڤ هاورێ لەگەڵ ڕوانگەی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕانکارییەکی بنەمایی بەسەردا هاتووە و لەم ڕێکخراوانەدا کە تەوەری سەرەکی لەسەر مرۆڤە بە مەبەستی پلانداڕێژی، سیستەمی کردن، سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵ کردنی گونجاوی ئەم سەرمایە بێ وێنەیە، ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و سەرپەرەشتی لە کار و باری ستاف و سەرچاوەی مرۆڤ بە بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی مرۆڤ و کار باری فەرمانبەران پەرەی پێداروە و لەسەر ڕۆڵ و پێگەی مرۆڤ پێداگری تایبەت کراوە. ڕێکخراوەکان بە تێگەیشتن لە ڕۆڵ گێڕانی هێزی مرۆڤ لە رێگەی پەرەپێداندا، ئیتر سرنج نادەن بە زیاد کردنی سەرچاوی ماڵی و دارایی وەکوو فاکتەرێکی سەرەکی بەڵکوو گۆڕانکاری و سوود وەرگرتن لە هێزی مرۆڤ بە هۆی گەشە کردن و هەورەها پەڕە پێدانی سیستەمی ئابووری لە جیهاندا دێنە ئەژمار.

هەروەها لە ڕوانگەیەکی گەورەوەش کەڵک وەرگرتنی دروست لە هێزی مرۆڤ نیشانەی بەنرخترین و گەورەترین سەروەت و سامانی کۆمەڵگا بووە بە بابەتێکی گرینگ چونکوو لە باسی پەرە پێدانی وڵاتەکاندا، مرۆڤ تەنیا پارامەترێکە کە هەم مەبەست و هەم فاکتەر دێتە ئەژمار.

کۆمپانیای "فولاد مهر سهند" بە پێی وەها ڕوانگەیەک سەبارەت بە ڕاکێشان و کەڵک وەرگرتن لە فاکتەری هێزی مرۆڤ پلانداڕێژی دەکات، سەرکەوتنی خۆی لە گرەوی زیاتر کردنی سوود ورگرتن و ئاستی ڕەزامەندی فەرمانبەراندا دەبینێت. بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایە هەوڵ دەدەن بە ڕەچاو کردنی دادپەروەری و پایەبەرزی بە دەسەڵاتی ئەم سەرمایە گەورەیەوە زیاد بکەن و گەیشتن بە مەبەستە گەورەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆمپانیا دەستەبەر بکەن.