فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

بار و دۆخی هێزی مرۆڤی

لەوێوە کە پێگەی هێزی مرۆڤ لە هەر ڕێکخراوەیەکدا کاریگەری لە ڕۆڵێک وەردەگرێت کە لە پڕسەکاندا دەیگێڕێت، ئەم کۆمپانیایە لە ئاراستەی رۆڵ گێڕانی گونجاوی هێزی مرۆڤدا هەوڵە سەرەکییەکانی خوارەوەی جێبەجێ کردووە:

  • دیزاین و دابەزاندنی سیستەمی مووچە و کارانە (پۆلێن کردنی پیشە) بە مەبەستی گونجاندنی پێداویستییەکانی کۆمپانیا لەگەڵ توانایی فەرمانبەران و هەروەها ڕەچاو کردنی دادپەروەری لە پارەدانی مووچەد
  • دیزاین و جێبەجێ کردنی سیستەمی هەڵسەنگاندنی خولی بە مەبەستی پشکووتنی بڕست و گۆڕینی تواناییە شاراوەکان بە توانایی ئاشکرا بە هان دان و ڕێز گرتن
  • دیزاین و جێبەجێ کردنی سیستەمی ڕاپرسی و بەڕیوە چوونی کۆبوونەوەکانی خولی بەڕێوەبەران و سەرەکردەکان بە مەبەستی ڕادەی بەشدار بوونەکان لە بڕیار دانەکانی ڕێکخراوە و باشتر کردنی کوالیتی لە پەیوەندییەکانی ئیشدا
  • دیزان و جێگر کردنی سیستەمی تەندروستی و ئاسوودەیی کار لەگەڵ ڕاهێنانی پێویست بە مەبەستی پاراستنی ستانداردەکانی تەندروستی پیشەیی
  • دیزاین و جێبەجێ کردنی سیستەمی ڕێکوپێکی (تەمبێکاری) بە مەبەستی ڕەچاو کردنی فەرمانبەران و خاوەنکاران
  • دیزاین و جێبەجێ کردنی سیستەمی پاداشت بە مەبەستی بەرەو پێشەوە بردنی ئاکار و کلتوور و سوود وەرگرتن
  • پێکهێنانی یەکەی ڕاهێنان و  بەرەو پێشەوە بردنی کلتووری ڕێکخراوەیی بە مەبەستی زیاتر سوود وەرگرتن و یارمەتی دانی وەدی هێنانی مەبەستەکانی ڕێکخراوە