فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

دووربینی و ڕێ و شوێن

ئێمە بڕوامان وایە تاکوو وەکوو باشترین کۆمپانیا لە بواری پارچە و بڕگەکانی پۆڵاییدا، لە بەڕێوەبەرایەتی سەرمایەی مرۆڤیدا بانترین ڕێکخراوە و لە جێبەجێ کردنی بەرپرسایەتییەکانی کۆمەڵگا لە ئاستی وڵاتی ئێراندا وەکوو بەرپرسترین هاووڵاتی یاسایی بەناوبانگ بین.

کۆمپانیای "فولاد مهر سهند" بە پێشینەی تروسکەدار لە بەرهەم هێنانی جۆرەکانی پرۆفایلی پۆڵاییدا بە شێوازی لوول کردنی سارد (کۆڵد ڕۆلینگ)، لە پێناو بەدی هێنانی بەهای زیادکراو بۆ هەموو سوودبەرەکان و هەروەها مانەوەی بەردەوام و سەرکەوتوانەی کۆمپانیا، بە سیاسەتی مشتەری ڕیز کردن و باشتر کردنی بەردەوام، بەرپرسایەتی خۆی سەبارەت بە پێک هێنان و جێبەجێ کردنی پێداویستییەکانی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی یەکدەست (IMS) بە پێی ستانداردەکانی نێو نەتەوەیی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی کوالیتی ISO 9001:2008،سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەیی ISO14001:2004 و سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی ئاسوودەیی و تەندروستی پیشەیی OHSAS18001:2007 بە پێناسە کردنی یاساکانی پیشاندەر ڕادەگەینێت.

بەدەست هێنانی بە ڕەزامەندی و دڵشاد کردنی ڕوو لە گەشەی مشتەری و سوودبەرەکان :

  • بەدی هێنان و بەرپرس بوون بۆ کلتووری باشتر کردنی بەردەوام لە بەرهەم، چالاکی و پڕۆسەکانی ڕێکخراوە
  • هەوڵ و تێکۆشان لە ئاراستەی ڕەچاو کردنی پێداویستی و ڕێساکانی یاسایی لە بواری کێشەی کوالیتی، ئاسوودەیی و تەندروستی پیشەیی و ژینگەیی
  • هەوڵ و تێکۆشان لە زیاد کردنی کارامەیی بەرهەمه ێنان، جۆراوجۆری بەرهەمەکان و کەم کردنەوەی نرخی تەواوبووی بەرهەمەکان
  • بەرز کردنەوەی تواناییە گشتییەکان و پسپۆڕی ستاف و باشترکردنی سوودوەرگرتن لە سەرمایەی مرۆڤی لە ڕێگەی ڕاهێنانی کاریگەر
  • هەوڵ و تێکۆشان لە ئاراستەی کۆنتڕۆڵ کردن و کەم کردنەوەی ئاکامی پیسکەرەکانی ژینگە و زیاد کردنی بۆشایی سەوز

محجل امامی
بەڕێوەبەری گشتی