فرم کلی
حاسيبەى كێش
  1. ڕەهەند (D)
  2. ئەستوورايى (T)
  3. كێش:
 
  • persian
  • arabic
  • turkish
  • kurdish
  • russian

مێژووی کۆمپانیا

کۆمپانیای "فولاد مهر سهند" ئێستاکە یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بۆری و پڕۆفایلی پۆڵای باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران و لە 30 کیلۆمەتری تەورێز، ناوچەی پیشەسازی سلیمیدا هەڵکەوتووە. هەڵمەتی جێبجێکاری ئەم کارگەیە لە زەوییەک بە ڕووبەری 3.5 هیکتار لە ساڵی 2008ەوە دەستی پێکردووە و لە ئایاری 2009دا سوودی لێوەرگیراوە.

لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوودا دەفرایەتی دیاری کراوی ئەم یەکەیە بە 3 دانە چاکسازی بە ڕادەی 160 هەزار تۆن بەرهەم هێنانی جۆرەکانی بۆری و پڕۆفایلی پۆلای لە ساڵدا گەیشتووە. کوالیتی وەکوو گرینگایەتییەکی سەرەتایی لە یەکەمایەتی و ئەفزەلییەتی کۆمپانیا دایە و پێشوازی بازاڕ لە بەرهەمەکانی کارگە بشترین هۆیە بۆ ئەم داواکایە.

سەرەڕای کێشەکانی ناو ئاقاری کار و کاسپێ و نەبوونی پاڵپشتی پێویست لە بەرهەمهێنەران سەرنج دان بە بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی لەوانە بەدی هێنانی پیشە، پاراستنی ژینگە، ئاسوودەیی و پاراستنی فەرمانبەران و هەڵسوکەوت و هاریکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان لە وێنەی بەرنامەکانی کۆمپانیا بووە.

گەشەکردن و  بەرز بوونەوەی هێزی مرۆڤی وەکوو سەرمایەیەکی ڕاستەقینە، ڕازی ڕاگرتن و ڕێز دانان بۆ مشتەری وەکوو چاکەکەری سەرەکی و هەروەها بەمشوور بوون و هەستی بەرپرسایەتی کردن لە بەرانبەر بە کۆمەڵگادا چوارچێوەی جووڵەی "فولاد مهر سهند"ە.